مه‌رقۆس 14
61 به‌ڵام عیسا بێ‌ده‌نگ مایه‌وه و هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. دیسان سه‌رۆك كاهین لێی پرسی و پێی‌ووت: (ئایا تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، كوڕی ستایشكراوه‌كه‌ی ؟)
62 عیسا فه‌رمووی: (من ئه‌وم.
[كوڕی مرۆڤ ده‌بینن
له ده‌سته‌ڕاستی توانادار داده‌نیشێت و
له‌گه‌ڵ هه‌وری ئاسمان‌دا دێته‌وه.] )
پرسیار: داخوا عیسا خوایه؟ داخوا عیسا ئیدیعای خوایی هه‌بووه؟
http://www.gotquestions.org/
لۆقا 9
18 كاتێ عیسا به ته‌نیا نوێژی ده‌كرد، قوتابییه‌كان له‌گه‌ڵی بوون، لێی پرسین: (خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن من كێم؟)
19 وه‌ڵامیان دایه‌وه: (یه‌حیای له‌ئاوهه‌ڵكێش، هه‌ندێكیش ئه‌لیاس، خه‌ڵكی دیكه‌ش پێغه‌مبه‌رێكی كۆنه‌كانه هه‌ڵستاوه‌ته‌وه.)
20 پێی فه‌رموون: (ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟)
په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (مه‌سیحی خودا.)
21 ئه‌ویش ئاگاداری كردنه‌وه و ڕایسپاردن ئه‌مه به كه‌س نه‌ڵێن.
22 هه‌روه‌ها فه‌رمووی: (كوڕی مرۆڤ ده‌بێت زۆر ئازار بچێژێت و پیران و كاهینانی باڵا و مالمه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ڵستێندرێته‌وه.)
به‌شی 14
29 ئه‌وه‌تا پێش ڕوودانی پێم وتن، تاكو كاتێ ڕووی‌دا باوه‌ڕ بهێنن.
year 500 B.C.
زه‌كه‌ریا 12
1 په‌یامی وشه‌ی یه‌زدان دژ به ئیسرائیل. ڕایگه‌یاندنی یه‌زدان، ئه‌وه‌ی ئاسمانی ڕاخستووه و زه‌وی دامه‌زراندووه و شێوه‌ی ڕۆحی مرۆڤی له‌ناخی مرۆڤ‌دا كێشاوه:
2 (ئه‌وه‌تا من ئۆرشه‌لیم ده‌كه‌مه جامی سه‌رخۆشبوون بۆ هه‌موو گه‌لانی ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر یه‌هوداش‌دا ده‌بێت له گه‌مارۆی ئۆرشه‌لیم‌دا.
3 له‌و ڕۆژه‌دا ئۆرشه‌لیم ده‌كه‌مه به‌ردی بارگرانی بۆ هه‌موو گه‌لان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باری ده‌كه‌ن له‌توپه‌ت ده‌كرێن و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زه‌وی له‌سه‌ری كۆ ده‌بنه‌وه.
...
8 له‌و ڕۆژه‌دا یه‌زدان دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم ده‌پارێزیت و ئه‌وه‌ی لاوازه له‌ناویان‌دا له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ك داود ده‌بێت و ماڵی داودیش وه‌ك خودا، وه‌ك فریشته‌ی یه‌زدان له‌به‌رده‌میان‌دا.
9 له‌و ڕۆژه‌دا به‌دوای له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه ده‌بم كه دێنه سه‌ر ئۆرشه‌لیم.
10 ڕۆحی میهره‌بانی و پاڕانه‌وه به‌سه‌ر ماڵی داود و به‌سه‌ر دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم‌دا ده‌بارێنم، جا ته‌ماشای من ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی زامداریان كرد و شیوه‌نی بۆ ده‌گێرن وه‌ك شیوه‌ن بۆ تاقانه‌یه‌ك و له تاڵی‌دا ده‌بن وه‌ك له تاڵی‌دا بوون بۆ نۆبه‌ره‌یه‌ك.
year 835 B.C.
یۆئێل 3
2 هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان خڕده‌كه‌مه‌وه و
ده‌یانبه‌مه خواره‌وه بۆ دۆڵی یه‌هۆشافات و
له‌وێ‌دا دادگاییان له‌گه‌ڵ‌دا ده‌كه‌م
له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌م و میراته‌كه‌م، ئیسرائیل
كه له‌نێو نه‌ته‌وان‌دا په‌رت‌وبڵاویان كردن و
زه‌وییه‌كه‌میان دابه‌ش كرد و
...
4 (ئیتر ئێوه بۆ من چین ئه‌ی سور و سه‌یدا و هه‌موو ناوچه‌كانی فه‌له‌ستیه؟ ئایا تۆڵه‌م لێ ده‌سێننه‌وه؟ جا ئه‌گه‌ر تۆڵه‌م لێ بسه‌ننه‌وه، به په‌له و خێرا تۆڵه‌تان لێ ده‌سه‌نمه‌وه.
...
9 ئه‌مه ڕابگه‌یه‌نن له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان‌دا:
(جه‌نگێك ته‌رخان بكه‌ن،
پاڵه‌وانه‌كان هه‌ڵسێنن،
با پێشبكه‌ون و سه‌ربكه‌ون هه‌موو جه‌نگاوه‌ران.
...
11 په‌له بكه‌ن و وه‌رن ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر،
له‌وێ‌دا خڕ ببنه‌وه.
ئه‌ی یه‌زدان پاڵه‌وانه‌كانت دابه‌زێنه!
12 (نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵده‌ستن و سه‌رده‌كه‌ون،
بۆ دۆڵی یه‌هۆشافات،
چونكه له‌وێ‌دا داده‌نیشم بۆ دادگاییكردنی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر.
...
14 (كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵ، له دۆڵی بڕیاردا!
چونكه نزیكه ڕۆژی یه‌زدان
له دۆڵی بڕیاردا.
15 خۆر و مانگ تاریك ده‌بن و
ئه‌ستێره‌كان تریسكی خۆیان ڕاده‌گرن،
16 یه‌زدانیش له سییۆنه‌وه ده‌نه‌ڕێنێت و
له ئۆرشه‌لیمه‌وه ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه و
ئاسمانه‌كان و زه‌ویش ده‌هه‌ژێن.
به‌ڵام یه‌زدان په‌ناگایه بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی و
قه‌ڵایه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
17 (جا ده‌زانن كه من یه‌زدانی خوداتانم،
نیشته‌جێ له سییۆن، كێوی پیرۆزم،
ئۆرشه‌لیمیش پیرۆز ده‌بێت و
ئیتر بێگانه به‌ناوی‌دا تێناپه‌ڕێت.
...
19 به‌ڵام میسر وێران ده‌بێت و
ئه‌دۆمیش ده‌بێته چۆڵه‌وانییه‌كی وێران،
له‌به‌ر سته‌م كردنیان له نه‌وه‌ی یه‌هودا
كه خوێنێكی بێ تاوانیان له خاكه‌كه‌یان‌دا ڕشت.
20 یه‌هوداش تاهه‌تایه ئاوه‌دان ده‌بێت و
ئۆرشه‌لیمیش نه‌وه دوای نه‌وه.
21 له‌و خوێن ڕشتنه‌یان خۆش ده‌بم
كه لێی خۆش نه‌ببووم.)
یه‌زدانیش له سییۆن‌دا نیشته‌جێ ده‌بێت!
year 593 B.C.
- war against Israel -
Russia(Rosh, Meshek,Tubal), Iran (Persia), Lybia(Put), Etiopia...
http://www.kitebipiroz.com/
ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح 1
7 ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و
هه‌موو چاوێك ده‌یبینێت،
ئه‌وانه‌ش كه ڕمیان لێی‌داوه،
هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن.
به‌ڵێ، ئامین.
...
17 كاتێ بینیم وه‌ك مردوو له‌به‌رپێی كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سه‌رم و فه‌رمووی: (مه‌ترسه، من یه‌كه‌مین و كۆتاییم،
18 زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه زیندووم و كلیله‌كانی مردن و جیهانی مردووانم پێیه.
سالۆنیكی 1 به‌شی 4
16 چونكه خوداوه‌ند خۆی به هاوار فه‌رمان ده‌دات، به ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به كه‌ڕه‌نای خودا، له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه و یه‌كه‌م جار مردووان له مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه.
17 ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازی خوداوه‌ند له ئاسمان‌دا، ئیتر هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند ده‌بین.
یۆحه‌نا 8
12 دیسان عیسا قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: (منم ڕووناكی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت هه‌رگیز به تاریكی‌دا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێت.)
...
23 ئیتر پێی فه‌رموون: (ئێوه هی خواره‌وه‌ن، من هی سه‌ره‌وه‌م. ئێوه هی ئه‌م جیهانه‌ن، من هی ئه‌م جیهانه نیم.
24 بۆیه پێم وتن: له‌ناو گوناهه‌كانتان ده‌مرن، چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن من ئه‌وم، له‌ناو گوناهه‌كانتان ده‌مرن.)
...
36 ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه ئازادی كردن، ئه‌وا به ڕاستی ئازاد ده‌بن.
پرسیار: داخوا خوا هه‌یه؟ داخوا نیشانه‌یه‌ک له هه‌بوونیه‌تی خوا هه‌یه؟
http://www.gotquestions.org/
پرسیار: په‌سند کردنی عیسا وه‌کو رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سی به چ واتایه‌که؟
http://www.gotquestions.org/
پرسیار: عیسا مه‌سێح کێیه؟
http://www.gotquestions.org/
پرسیار: داخوا عیسا خوایه؟ داخوا عیسا ئیدیعای خوایی هه‌بووه؟
http://www.gotquestions.org/
پرسیار: به‌رنامه‌ی رزگاریی/رێگای رزگاریی چییه؟
http://www.gotquestions.org/
پرسیار: هه‌بوونی ژیانی هه‌رمان؟
http://www.gotquestions.org/
پرسیار: ده‌سته‌به‌رکردنی لێ بووردوویی خوا؟ چۆن ده‌توانم کارێ بکه‌م که خوا گوناحه‌کانی ئه‌من ببه‌خشێت؟
http://www.gotquestions.org/
ئیمانم به عیسا هێناوه... ئێستاکه چ بکه‌م؟
http://www.gotquestions.org/
یۆحه‌نا 14
6 عیساش پێی فه‌رموو: (منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوكه‌كه به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت.
كردار 10
43 هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت.
لۆقا 4
40 ڕۆژ ئاوابوو، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان هێنایه لای عیسا، به نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دانا و چاكی‌كردنه‌وه.
41 ڕۆحی‌پیس له زۆران ده‌رده‌چوون، هاواریان ده‌كرد: (تۆ كوڕی خودای!) ئه‌ویش لێیانی ڕاده‌خوڕی و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه زانییان مه‌سیحه‌كه‌یه.
عیبرانییه‌كان 9
25 نه‌ك تاكو چه‌ند جارێك خۆی پێشكه‌ش بكات، وه‌ك سه‌رۆك كاهین ساڵی جارێك به خوێنێك كه خوێنی خۆی نییه ده‌چێته شوێنی هه‌ره‌پیرۆز.
26 ئه‌گینا ده‌بووایه مه‌سیح له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه چه‌ندین جار ئازاری بچێژتبووایه. به‌ڵام ئێستا له كۆتایی ڕۆژگار ته‌نها جارێك ده‌ركه‌وت تاكو گوناه بسڕێته‌وه، به‌وه‌ی خۆی كرده قوربانی.
مه‌تا 15
18 به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت و ئه‌مه مرۆڤ گڵاو ده‌كات.
19 چونكه بیری خراپ له دڵه‌وه ده‌رده‌چێت، كوشتن، داوێنپیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، شایه‌تی درۆ، كفركردن.
ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح 20
10 ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه دڕنده‌كه و پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه‌ی لێیه. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه ئازار ده‌درێن.
ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح 21
8 به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێ‌باوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بت‌په‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له ده‌ریاچه‌ی به ئاگر و گۆگرد داگیرساوه كه مردنی دووه‌مه.
مه‌تا 28
16 ئیتر یازده قوتابییه‌كه چوونه جه‌لیل، بۆ ئه‌و كێوه‌ی عیسا فه‌رمانی پێ‌دابوون.
17 كاتێ بینییان كڕنۆشیان بۆ برد، به‌ڵام هه‌ندێكیان گومانیان كرد.
18 عیسا لێیان نزیك‌بۆوه و قسه‌ی بۆ كردن: (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكم له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی دراوه‌تێ.
19 كه‌واته بڕۆن، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بكه‌نه قوتابی، به ناوی باوك و كوڕ و ڕۆحی پیرۆز له‌ئاویان‌هه‌ڵبكێشن،
20 فێریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ كردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تا من هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتانم، تاكو كۆتایی ڕۆژگار.)
مه‌رقۆس 16
14 پاشان عیسا بۆ یازده‌كه ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێ‌باوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه باوه‌ڕیان به‌وانه نه‌كرد كه دوای هه‌ڵستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان.
15 پێی فه‌رموون: (بڕۆنه هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو به‌دیهێنراوان جاڕبده‌ن.
16 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت.
مه‌تا 18
1 له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه لای عیسا و وتیان: (كێ له شانشینی ئاسمان‌دا پایه به‌رزتره؟)
2 ئه‌ویش منداڵێكی بانگ‌كرد و له ناوه‌راستیان‌دا ڕایگرت،
3 فه‌رمووی: (ڕاستیتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن و وه‌ك منداڵتان لێ‌نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه شانشینی ئاسمان.
4 بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌م منداڵه خۆی نزم بكاته‌وه، له شانشینی ئاسمان‌دا پایه به‌رزتره.
5 ئه‌وه‌ی به ناوی من پێشوازی له منداڵێكی وه‌ك ئه‌مه بكات، پێشوازی له من ده‌كات.
6 به‌ڵام ئه‌وه‌ی ساتمه به یه‌كێك له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، باشتره بۆی به‌رداشێكی گه‌وره به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و نوقومی بنی ده‌ریا بكرێت.
7 قوڕ به سه‌ری جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كۆسپه‌كان!
مه‌رقۆس 9
41 ئه‌وه‌ی به ناوی منه‌وه جامێك ئاوی پێ‌دان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هی مه‌سیحن، ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم پاداشتی ون نابێت.
42 ئه‌وه‌ی ساتمه به یه‌كێك له‌م بچووكانه بكات كه باوه‌ڕیان به من هه‌یه، بۆی باشتره به‌رداشێك به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته ده‌ریاوه.
..............................
Kurmancî
http://www.kitebipiroz.com/
Kurmancî İncil - - Audio - (download)
http://goo.gl/U67Cs
..............................
Sorani - سۆرانی
http://www.kitebipiroz.com/
..............................
Behdini - بەھدینی
http://www.kitebipiroz.com/
..............................
Turkish İncil (download)
http://ge.tt/9Xo2gbB?c
..............................
Turkish İncil - Audio (download)
http://goo.gl/JqfFC
..............................
اللغة العربية - الكتاب المقد‌س - Arabic (download)
http://ge.tt/2aNcM8J/v/0?c
..............................
Farsi Bible فارسی (download)
http://ge.tt/9yjdXkB
..............................
Farsi Bible فارسی - Audio - (download)
http://alturl.com/ikqrv
..............................
یۆحه‌نا 10
17 بۆیه باوك منی خۆش‌ده‌وێت، چونكه ژیانی خۆم داده‌نێم تاكو وه‌ری بگرمه‌وه.
18 كه‌س له منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه بیبه‌مه‌وه. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له باوكمه‌وه وه‌رگرتووه.)
...
27 مه‌ڕه‌كانم گوێ له ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوام‌ده‌كه‌ون،
28 ژیانی تاهه‌تاییان ده‌ده‌مێ و هه‌رگیز له‌ناو ناچن، كه‌سیش له ده‌ستم نایانڕفێنێت.
29 باوكم كه به منی داون له هه‌مووان گه‌وره‌تره، كه‌سیش ناتوانێت له ده‌ستی باوك بیانڕفێنێت.
30 من و باوك یه‌كین.)
31 دیسان جوله‌كه به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن.
32 عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: (زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكه‌كه‌وه پیشاندان، به‌هۆی كامیانه‌وه به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟)
33 جوله‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: (له‌به‌ر كردارێكی چاك به‌ردبارانت ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌هۆی كفره‌وه، چونكه تۆ مرۆڤێكی و خۆت ده‌كه‌یت به خودا.)
لۆقا 5
20 كه عیسا باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، فه‌رمووی: (كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشران.)
21 مالم و فه‌ریسییه‌كان كه‌وتنه پرسیار: (ئه‌مه كێیه كفر ده‌كات؟ بێجگه له خودا كێ ده‌توانێت گوناه ببه‌خشێت؟)
22 عیساش به بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی زانی، وه‌ڵامی دانه‌وه: (بۆ له دڵتان‌دا ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه؟
23 كامیان ئاسانتره، بووترێت: "گوناهه‌كانت به‌خشران،" یان بووترێت: "هه‌سته و بڕۆ"؟
24 به‌ڵام تاكو بزانن كوڕی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه،...) به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: (پێت ده‌ڵێم: هه‌سته، جێگه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆ ماڵه‌وه.)
25 یه‌كسه‌ر له‌به‌رچاویان هه‌ڵستا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕاكشابوو هه‌ڵیگرت و چۆوه ماڵی خۆی، خوداشی شكۆدار ده‌كرد.
لۆقا 8
26 ئینجا به‌ره‌و هه‌رێمی گه‌راسین ڕۆیشتن، كه به‌رامبه‌ر جه‌لیله.
27 كاتێ عیسا دابه‌زیه سه‌ر وشكایی، پیاوێكی ئه‌و شاره‌ی تووش‌هات ڕۆحی‌پیسی تێدابوو، ده‌مێك بوو جلی له‌به‌ر نه‌ده‌كرد و له ماڵ نه‌ده‌ژیا، به‌ڵكو له گۆڕستان.
28 كه عیسای بینی، هاواری كرد و له‌به‌رده‌می كه‌وت، به ده‌نگی به‌رز وتی: (چیت له من ده‌وێ عیسای كوڕی خودای هه‌ره‌به‌رز؟ لێت ده‌پاڕێمه‌وه ئازارم نه‌ده‌ی.)
29 چونكه عیسا فه‌رمانی به ڕۆحه پیسه‌كه دابوو له پیاوه‌كه بێته ده‌ره‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار ده‌یگرت، هه‌رچه‌نده به كۆت و زنجیر ده‌به‌سترایه‌وه و چاودێری ده‌كرا، به‌ڵام كۆته‌كانی ده‌شكاند و ڕۆحی‌پیس به‌ره‌و چۆڵه‌وانی ده‌برد.
30 عیسا لێی پرسی: (ناوت چییه؟) وتی (لێگیۆن .) چونكه زۆر ڕۆحی‌پیسی تێچووبوو.
31 لێی ده‌پاڕانه‌وه نه‌وه‌ك فه‌رمانیان پێ بكات به‌ره‌و بیری بێ‌بن بڕۆن.
32 له‌وێ ڕانه به‌رازێكی زۆر له شاخ ده‌له‌وه‌ڕان، لێی پاڕانه‌وه كه ڕێیان بدات بچنه ناویانه‌وه، ئه‌ویش ڕێی پێ‌دان.
یۆحه‌نا 11
23 عیسا پێی فه‌رموو: (براكه‌ت هه‌ڵده‌ستێته‌وه.)
24 مه‌رساش پێی‌ووت: (ده‌زانم له هه‌ڵستانه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه.)
25 عیسا پێی فه‌رموو: (منم هه‌ڵستانه‌وه و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه.
26 هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك كه زیندووه و باوه‌ڕم پێ بهێنێت، هه‌رگیز نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌یت؟)
27 پێی‌ووت: (به‌ڵێ گه‌وره‌م. باوه‌ڕم هێناوه كه تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، كوڕی خودای، ئه‌وه‌ی بۆ جیهان دێت.)
...
39 عیسا فه‌رمووی: (به‌رده‌كه لاده‌ن.)
مه‌رسای خوشكی مردووه‌كه پێی‌ووت: (گه‌وره‌م، بۆنی كردووه، چونكه چوار ڕۆژه.)
40 عیساش پێی فه‌رموو: (ئه‌ی پێم نه‌ووتی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌یت شكۆی خودا ده‌بینیت؟)
41 ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، عیساش چاوی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: (باوكه، سوپاست ده‌كه‌م كه گوێت لێ گرتم.
42 زانیم كه تۆ هه‌میشه گوێم لێ ده‌گریت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌م ناوه ڕاوه‌ستاون ئه‌مه‌م وت، تاكو باوه‌ڕ بكه‌ن كه تۆ منت ناردووه.)
43 كه ئه‌مه‌ی وت به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: (له‌عازر وه‌ره ده‌ره‌وه!)
44 ئه‌وسا مردووه‌كه هاته ده‌ره‌وه، ده‌ست و قاچی به كفن به‌سترابوو، ڕووشی به ده‌سماڵێك پێچرابوو.
عیساش پێی فه‌رموون: (بیكه‌نه‌وه، بهێڵن با بڕوا.)
45 بۆیه زۆر له جوله‌كه‌كان، كه بۆ لای مریه‌م هاتبوون، كاتێ ئه‌مه‌یان بینی كه عیسا كردی، باوه‌ڕیان پێی هێنا.
یۆحه‌نا 3
16 چونكه خودا به‌م جۆره جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت كوڕه تاقانه‌كه‌ی به‌خت‌كرد، تاكو هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناو نه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی تاهه‌تایی هه‌بێت.
17 چونكه خودا كوڕه‌كه‌ی نه‌نارده جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو جیهان به‌وه‌وه ڕزگاری ببێت.
18 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه باوه‌ڕی به ناوی كوڕه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه.
كردار 4
12 بێجگه له‌و ڕزگاربوون نییه، چونكه ناوێكی دیكه له ژێر ئاسمان‌دا نییه له‌ناو خه‌ڵك‌دا درابێت، به‌وه‌وه پێویست بكات ڕزگار بین.)
یۆحه‌نا 1 » به‌شی 1
7 به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووناكی‌دا بڕۆین، وه‌ك ئه‌و له ڕووناكی دایه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه و خوێنی عیسای كوڕه‌كه‌ی له هه‌موو گوناهێك پاكمان ده‌كاته‌وه.
مه‌تا 6
7 كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ك بت‌په‌رستان چه‌نه‌بازی مه‌كه‌ن، چونكه واده‌زانن به زۆر وتنیان گوێیان لێ ده‌گیرێت.
8 بۆیه وه‌ك ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێ بكه‌ن.
9 به‌ڵام ئێوه ئاوا نوێژ بكه‌ن:
(ئه‌ی باوكمان له ئاسمان،
با ناوت پیرۆز بێت،
10 با پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ ،
با خواستت له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌و بكرێت وه‌ك له ئاسمان.
11 نانی ڕۆژانه‌مان ئه‌مڕۆش بده‌رێ.
12 له گوناهه‌كانمان خۆش به،
وه‌ك ئێمه‌ش له قه‌رزاره‌كانمان خۆش ده‌بین.
13 مه‌مانخه‌ره تاقیكردنه‌وه،
به‌ڵكو ڕزگارمان بكه له شه‌یتان .)
مه‌تا 5
11 خۆزگه ده‌خوازرێ به ئێوه كاتێ خه‌ڵكی ئابڕووتان ده‌به‌ن و ده‌تانچه‌وسێننه‌وه، له‌به‌ر من هه‌موو بوختانێكتان پێ ده‌كه‌ن.
12 دڵخۆش و دڵشاد بن، چونكه پاداشتتان گه‌وره‌یه له ئاسمان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش ئێوه ئاواش پێغه‌مبه‌رانیان چه‌وساندۆته‌وه.
لۆقا 24
33 ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ڵستان و هاتنه‌وه ئۆرشه‌لیم، بینییان یازده‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان‌دان كۆبوونه‌ته‌وه و
34 ده‌ڵێن: (به ڕاستی خوداوه‌ند هه‌ڵستاوه‌ته‌وه و بۆ شیمۆن ده‌ركه‌وتووه.)
35 ئه‌مانیش باسی ئه‌و شتانه‌ی ڕێگایان كرد، چۆن له نان‌له‌تكردنه‌كه‌دا خۆی پێیان ناساندبوو.
36 كه باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، خۆی له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: (سڵاوتان لێ بێت.)
37 سام دایگرتن و ترسان، وایان ده‌زانی ڕۆحێك ده‌بینن.
38 پێی فه‌رموون: (بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان ده‌كه‌وێته دڵتان؟
39 سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن، ئه‌وه خۆمم. ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن، چونكه ڕۆح گۆشت و ئێسقانی نییه وه‌ك ده‌بینن كه هه‌مه.)
40 كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، ده‌ست و پێی پیشاندان.
41 له خۆشی و سه‌رسوڕمان‌دا هێشتا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، پێی فه‌رموون: (لێره خواردنتان هه‌یه؟)
42 ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ك ماسی برژاویان دایێ.
43 وه‌ریگرت و له‌به‌رچاویان خواردی.
44 ئینجا پێی فه‌رموون: (ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌وراتی مو‌سا و پێغه‌مبه‌ران و زه‌بووردا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته دی.)
45 ئینجا مێشكی كردنه‌وه، تاكو نووسراوه‌كان تێ‌بگه‌ن.
46 پێی فه‌رموون: (ئاوا نووسراوه، كه مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له ڕۆژی سێیه‌م له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه،
47 به ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هه‌موو گه‌لان جاڕبدرێت، ده‌ستپێك له ئۆرشه‌لیمه‌وه.
48 ئێوه شایه‌تی ئه‌م شتانه‌ن.
49 ئه‌وه‌تا من بۆتانی ده‌نێرم، به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكم. به‌ڵام له شار بمێننه‌وه، تاكو له به‌رزاییه‌وه هێزتان له‌به‌ر ده‌كرێت.)
50 ئینجا ئه‌وانی بۆ بێت‌عه‌نیا برده ده‌ره‌وه، ده‌ستی به‌رز كرده‌وه و به‌ره‌كه‌تداری كردن.
51 كاتێ به‌ره‌كه‌تداری ده‌كردن، لێیان جیابۆوه و به‌رزكرایه‌وه ئاسمان.
52 ئه‌وانیش كڕنۆشیان بۆ برد و به شادییه‌كی گه‌وره‌وه گه‌ڕانه‌وه ئۆرشه‌لیم.
53 به‌رده‌وام له په‌رستگا بوون و ستایشی خودایان ده‌كرد.
تیتۆس 2
11 چونكه نیعمه‌تی خودا ده‌ركه‌وت كه ڕزگاری پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵك ده‌كات.
12 ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له خوانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به ژیری و ڕاستودروستی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،
13 له چاوه‌ڕوانی هیوای به‌ره‌كه‌تدار - - ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای گه‌وره و ڕزگاركه‌رمان، عیسای مه‌سیح،
یۆحه‌نا 5
25 ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: كاتێك دێت كه ئێستایه، كاتێك مردووان ده‌نگی كوڕی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین.
26 چونكه وه‌ك باوكه‌كه ژیانی له خۆی‌دا هه‌یه، به كوڕه‌كه‌شی داوه ژیانی له خۆی‌دا هه‌بێت.
27 ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیشی داوه‌تێ، چونكه ئه‌و كوڕی مرۆڤه.
28 له‌مه سه‌رسام مه‌بن، چونكه كاتێك دێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕ دان ده‌نگی ده‌بیستن و
29 دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی كرداری چاكیان كردووه بۆ هه‌ڵستانه‌وه‌ی ژیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كرداری خراپیان كردووه بۆ هه‌ڵستانه‌وه‌ی حوكمدان.
یۆحه‌نا 20
24 به‌ڵام تۆماس كه یه‌كێكه له دوازده‌كه به دیدمۆس ناسراوبوو، كاتێ عیسا هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو.
25 قوتابییه‌كانی دیكه پێیان وت: (گه‌وره‌مان بینی!) ئه‌ویش پێی‌ووتن: (ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی بزماره‌كان به ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی بزماره‌كانه‌وه، ده‌ست له كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م.)
26 دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له ژووره‌وه بوون و تۆماسیش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، عیسا هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: (سڵاوتان لێ بێت!)
27 ئینجا به تۆماسی وت: (په‌نجه‌ت بێنه ئێره و ده‌ستم ببینه، ده‌ستت بێنه و له كه‌له‌كه‌می بده. بێ‌باوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕ بهێنه.)
28 تۆماس وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌ی خوداوه‌ند و خودام!)
29 عیسا پێی فه‌رموو: (چونكه منت بینی باوه‌ڕت كرد؟ خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی نه‌یانبینی و باوه‌ڕیان‌هێنا.)
30 عیسا له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانی زۆر نیشانه‌ی دیكه‌ی كرد كه له‌م په‌ڕتووكه‌دا نه‌نووسراوه.
31 به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه عیسا مه‌سیحه، كوڕی خودایه، تاكو به باوه‌ڕهێنان به ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.
یۆحه‌نا 1
11 بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی پێشوازییان لێی نه‌كرد.
12 به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێی كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، مافی پێ‌دان ببنه منداڵی خودا،
13 ئه‌وانه‌ی نه به سروشت له‌دایك بوون، نه به ویستی جه‌سته، نه به ویستی پیاویش، به‌ڵكو له خوداوه له‌دایك بوون.
یۆحه‌نا 1 » به‌شی 3
1 ته‌ماشا بكه‌ن باوكه‌كه چ خۆشه‌ویستییه‌كی پێ داوین، تاكو پێمان ده‌ووترێ منداڵی خودا! ئێمه‌ش ئاواین! بۆیه جیهان نامانناسێت، چونكه ئه‌وی نه‌ناسیوه.
2 خۆشه‌ویستان، ئێستا منداڵی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌بینه چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه وه‌ك ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ك خۆی ده‌یبینین.